المطلع
عاجل

post-image

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات


22:51 عێراق
2023-12-07
24066

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023-12-7 لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار لەدیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و چۆنیەتی بەرجەستەکردنی دادپەروەری و سەربەخۆیی دادوەری و پتەوکردنی بنەمای سەروەری یاسا کرا و جەختیان لە پێویستی هەماهەنگی و بەهێزکردنی یەکخستنی نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەکان کردەوە.
سەرۆک کۆمار دوپاتی لە گرنگی ڕۆڵی دەسەڵاتەکانی دادوەری کردەوە لە پاراستنی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە شێوەیەک کە ڕێوشوێنی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکان دەستەبەربکات.
هاوکات سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بە هەماهەنگییەکی بەرهەمدار کرد لە نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەتایبەتی لە بواری داڕشتنی یاساکانی پەیوەست بە پێداویستییەکانی خەڵک و بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان لەسەر بودجەی گشتی.
هەر لە دیدارەکەدا پێداچوونەوەیان بە ئەنجامەکانی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ ئیمارات و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP28) و لوتکەی کۆمەڵەی(  +G77 (China لە دوبەی کرد.
لەلای خۆیەوە دادوەر فایق زەیدان، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی و ڕاوێژکردن لە نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا سەبارەت بە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیان دەکەن و کۆمەڵگەکەمان لە تاوان و دیاردە نامۆکان دەپارێزن. 
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ستایشی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ ئیمارات و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا کرد ، لە خولی بیست و هەشتەمیندا،  و داوای بەڕێزیان بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی هەرێمی کە هەشت وڵاتی کەناراوەکانی کەنداو لەخۆ بگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 21964
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 142241
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 118806
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 120335
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 120590
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 119921
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 132359
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 133975
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 135167
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 136460
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 53310
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 131157
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 56211
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 123507
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 55439
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 135577
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 54931
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 54793