سەرۆک وەزیران خەڵاتی شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیمان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی، دوای گەڕانەوەیان بۆ بەغدای پایتەخت و بەدەست هێنانی کارتی سەرکەوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 کە بڕیارە لە مانگی حەوتی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
نوسينگەی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-سودانی پیرۆزبایی ئەو دەستکەوتەی کرد کە یاریزانە پاڵەوانەکانی هەڵبژاردەکەمان بە سەرپەرشتی ستافی ڕاهێنەرایەتیان بەدەستیان هێنا، سەرکەوتنێکە کە ڕەنگدانەوەی پەرۆشی و بەرپرسیارێتی نیشتمانی یاریزانەکانە بەرانبەر بە گەل و وڵاتەکەیان.
لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد زەوی نیشتەجێبوون و پاداشتی مانگانەی بەردەوامیان بدرێت بە ئەندامانی هەڵبژاردەکە بەگوێرەی یاسای بەخشینی وەرزشوانان و پێشەنگەکان ژمارە 6ی ساڵی 2013 و خەڵات بکرێن بە بڕی 10 ملیۆن دینار.
هەروەها سودانی فەرمانی کرد پاڵەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی عەلی عەمار یوسر، کە سەرکەوت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس خەڵات بکرێت، وەک یاریزانەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازی کردنەکەدا، وەزیری وەرزش و لاوان و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی وەرزش و لاوان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق و سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئامادەبوون.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە لە کاتی پێشوازی کردنیدا لە نێردەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان:
? ئەم دەستکەوتە لە سایەی هەوڵەکانی ئێوەوە بەدەست هێنرا، کە لە ڕێگەیەوە سەلماندتان ئێوە شایەنی بەرپرسیارێتین، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ عێراق و پشتڕاستکردنەوەی ئەو سەرکەوتنانە دەکات کە لە هەموو بوارەکاندا بەدەست هاتوون.
? سەرکەوتین بەسەر تیرۆردا و ئەمڕۆ سەردەکەوین لە بنیاتنان و خزمەتگوزاری و پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئێستاش سەرکەوتنمان لە بواری وەرزشدا دێت.
? ئێوە وەک هەڵبژاردە عێراقییەکان توانیتان هەموو عێراقییەکان یەکبخەن، کە یەکگرتوو بوون لە هاندانی هەڵبژاردەکە.
?بردنەوە و سەرکەوتنمان بۆ جاری شەشەم بەدەستهێنا بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە و پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە کە تۆپی پێی عێراق بە هێزەوە گەڕاوەتەوە.
? ڕۆڵی گەورەی سەرۆک و ئەندامانی فیدراسیۆن بەرز دەنرخێنم بۆ سەرکەوتنیان لە بەڕێوەبردنی گۆڕەپانی وەرزشی تۆپی پێ لە ماوەی ڕابردوودا.
? یاریزان تەنها نوێنەرایەتی خۆی ناکات، بەڵکو لەناو لاکێشە سەوزەکەدا، نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەکات.
? پاڵپشتیی ئێمە بۆ کەرتی وەرزشی منەت و چاکە نییە و وەرزش ئەمڕۆ بووەتە بەرژەوەندییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و بەشێکە لە قەوارە و بوونی دەوڵەت.
? ئامادەین لەگەڵتانە بین تا ئەو ئەوپەڕی پشتیوانی، ئەمەش ئەرکی حکومەتە بەرانبەر بە هەموو وەرزشەکان.
? نامانەوێت لە پاریس وەک ژمارەیەک ئامادە بین، بەڵکو ئامادەییەکی وەرزشی چالاکمان دەوێت کە کێبڕکێ لەسەر میدالیاکان بکات.
? یاریزانمان هەیە لە هەموو وەرزشەکاندا نوێنەرایەتی پڕۆژەی ئومێدبەخش دەکەن، بۆ ئەوەی وەک یاریزانی گەورە دەربکەون، لەسەر ئاستی ناوچەکە و ئاسیا و توانا و ئیرادەیان هەیە.
? عێراق تاکە وڵاتی عەرەبییە لە ئاسیا کە نوێنەرایەتی تۆپی پێ دەکات لە ئۆڵۆمپیاد و ئەمەش بەرپرسیارێتییەکە کە ئێوە شایەنین.