سەرچاوەیەک: هۆشیار زێباری تێوەگلایە له گەندەڵی و له ترسی بڕیارەکانی بەغدا هێرشی دەکاتە سەر
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق: هۆشیار زێباری تێوەگلایە له گەندەڵی و له ترسی بڕیارەکانی بەغدا هێرشی دەکاتە سەر.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی هەینی کردنەوەی چەند دۆسیەیەکی بۆ سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری ئاشکرا کرد کە تیایدا سەلماندراوە کە سوودمەند بووە لە پارەی گشتی و پۆستە حکومییەکانی کە لە بەغدا هەیەتی.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانی «موتەڵع»ـی ڕاگەیاند: "لایەنەکانی چاودێری بێلایەن چەندین دۆسیەیان کردۆتەوە کە تیایدا سەلماندراوە کە هۆشیار زێباری سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان سوودمەند بووە کاتێک پۆستی وەزیری دەرەوە و دارایی لە حکومەتەکانی پێشوودا هەبووە"، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دۆسیانەی کە کراونەتەوە سەلماندنی تێوەگلانی زێبارییە لە گەندەڵیدا کاتێک وەزیری دارایی بوو، کە بەهۆی کەیسەکانی گەندەڵییەوە پێشتر لەو پۆستە دوورخرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا زێباری هێرش دەکاتە سەر دەسەڵاتی دادوەری عێراق و حکومەتی ناوەندی لە ترسی دەرکردنی بڕیار لە دژی".