المطلع
عاجل

post-image

سەدر: مادورۆ بەدەستی زۆردار کەوت و چارەنووسی گەندەڵکارانی دیکەش هەروا دەبێت


23:38 عێراق
2026-01-03
27298

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە، لەبارەی دەستگیرکردنی مادورۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەوەی لە کاراکاس لەسەر دەستی ترەمپ روویدا، پەیامێکی روونە."

رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ئەوەی لە کاراکاس لەسەر دەستی ترەمپ روویدا، پەیامێکی روونە سەبارەت بە بەجیهانیبوون کە ئامانجی ستەمکارانی جیهان بووە و هەرواش دەمێنێتەوە."

ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی توانیویانە نیکۆلاس مادورۆ و هاوژینەکەی لە کاراکاس دەستگیر بکەن و بیانبەنە دەرەوەی وڵات.

موقتەدا سەدر، رووداوەکە بە پەیامێک بۆ هەموو دژبەران و نەیارانی سیاسەتەکانی ئەمریکا وەسف دەکات و دەڵێت، "ئەو پرۆسەی دەستگیرکردنەی ترەمپ کردوویەتی، رەنگە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت."

سەدر پەیامەکەی ئاراستەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش دەکات و دەڵێت، "ئەمە پەیامێکە بۆ هەموو رێکخراو و یاسا نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش ئەنجوومەنی ئاسایش، نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگەی نێودەوڵەتی، مافەکانی مرۆڤ و هەموو ئەوانی دیکە."

موقتەدا سەدر راشیگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ، رووخانی مادورۆ و دەسەڵاتەکەی لەسەر دەستی ستەمکارێک بێت، "ستەمکار شمشێری منە، تۆڵەی پێ دەکەمەوە و تۆڵەی لێ دەکەمەوە، ئەوا رووخانی ستەمکاران و گەندەڵکارانیش بە هەمان شێوە یان بە رێگەی دیکە دەبێت کە جگە لە خودا کەس نایزانێت."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، رێبەری رەوتی سەدر نووسیویەتی، " خودایە، ستەمکاران بە ستەمکارانەوە سەرقاڵ بکە و ئێمەش لە نێوانیاندا بە سەلامەتی دەرباز بکە. خودایە، وامان لێ بکە لەو چاکانە بین کە نیشتمانمانیان خۆشدەوێت و لە نێوان ئێمە و گەلی ستەمکار و گەندەڵکار و پاشکۆکاندا جیاکەرەوە بە، ئەوانەی لە زەویدا ستەم و تیرۆر و سەربڕینیان بڵاوکردەوە"

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

سکاڵاکانی عێراق، ئینتەرپوڵ پاڵدەنێت بۆ بەدواداچوونی سەرکردەکانی گروپە جوداخوازەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

2026-07-03 09:02 36165
ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 52680
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 176162
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 151331
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 153769
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 153907
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 153473
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 165206
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 168680
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 167788
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 169958
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 58892
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 163487
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 62285
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 130449
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 61126
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 169530
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 61641