سودەکانی هەنار بزانە
گوڵی داری هەنار تاک یان شێوە تاج هەڵکەوتوە کە خاوەنی سێ گوڵە، بە ڕەنگی ئەرخەوانی یا سوری هەناری هەندێ کات سپی، میوەی هەنار وەک تەشی وایە خاوەنی تێکوڵی قایم و لاسکی باریک لکاو بە توێکڵەکەیەوە.
هەنار یەكێكە لەمیوە خۆش و بەسودەكان و كە لە وەرزی پایزدا زیاتر بەرهەمدێت، هەنار لە (ئاو، شەكر، پرۆتین، ریشاڵ و ڤیتامین (C ،B ،A)، چەند ماددەیەكی تر پێكهاتوە، چەندین سودی گرنگی هەیە.
1. دەوڵەمەندە بەماددەی دژەئۆكسان و ئاسن.
2. گرنگە بۆ پاككردنەوەی گورچیلە ونەمانی بەردی گورچیلە.
3. زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دڵ.
4. ڕێگری لەنەخۆشی شێرپەنجە دەكات.
5. هەنار رێگری لەچرچ ولۆچ بونی پێست دەگرێت.
6. گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی هەرس ویارمەتی هەرس كردنی خۆراك دەدات.
7. بۆ هەوكردنی جومگەكانیش بەسودە.
8. بۆ ئەوانەی كە كەم خوێن هەنار سودی زۆرە چونكە ماددەی ئاسنی تێدایە.
9. هەنار ڤیتامین A تێدایە كەیارمەتی تەندروستی چاو دەدات.
10. توێکڵی هەنار چارەسەر و بەسودە بۆ برین، هەوکردنی گەدە و ڕیخوڵە.