المطلع
عاجل

post-image

سودانی: پاراستنی نوێنەرایەتییەكان لە ئەستۆی حكومەتدایە


16:29 عێراق
2023-12-20
17834

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، سەپاندنی ئاسایش و پاراستنی نوێنەرایەتییەكان لە ئەستۆی حكومەتدایە، هاوكات ئاماژەیە بۆ ڕەتكردنەوەی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هیچ ڕێوشوێنێك لەسەر خاكی عێراق لەلایەن هەر لایەنێكی دەرەكییەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ،پێشوازی كرد لە ڤیكتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شاندی یاوەری، كە بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان پیرۆزبایی لە حكومەتی عێراق كرد." ، ئاماژەی بەوەشكرا كە "كۆبوونەوەكە پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەیان لە بوارەكانی هاوكاری هاوبەش وڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بەخۆیەوە بینی”.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران جەختی لە "گرنگی كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیریی ناوچەكەكردەوە" ، ئاماژەی بە "بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراق لە پاراستنی ئاسایش لەسەر خاكەكەی، هەروەها جددییەتی لە سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان  و باڵیۆزخانەكان، و شوێنی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە عێراق كاردەكەن”.
سەرۆكوەزیران  جەختی لەسەر "ڕەتكردنەوەی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هیچ هەنگاوێك لەسەر خاكی عێراق لەلایەن هەر لایەنێكی دەرەكییەوە كردەوە".
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران دەستی خستە سەر ڕووداوەكانی غەززە و ئەو تاوانە قێزەونانەی كە لە دژی فەلەستینییەكان ئەنجام دراون و جەختی لەوە كردەوە كە “كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی هەڵوێستەكانی بەرامبەر بەو شتانەی كە لە غەززە ڕوودەدەن، بەشێكی زۆری متمانەی خۆی لەدەستداوە”.
لای خۆیەوە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بە "پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات، و پەرۆشی پاراستنیان لە چەند بوارێكدا كرد"، ڕوونیشیكردەوە كە "ئەمریكا هەنگاو دەنێت بۆ كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی غەززە بە زووترین كات ئەگەری هەیە، و كاركردن بەرەو ڕێگایەكی سیاسی كە مافە ڕەواكانی فەلەستینییەكان مسۆگەر بكات”.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 21818
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 142166
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 118714
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 120110
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 120487
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 119803
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 132160
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 133779
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 134991
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 136358
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 53310
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 131011
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 56123
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 123462
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 55407
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 135379
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 54931
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 54728