المطلع
عاجل

post-image

سودانی: عێراق هەموو هەنگاوێكی پێویست لە بەرژەوەندی نیشتمانی خۆیدا دەنێت


19:04 عێراق
2025-08-30
26720

ئەمڕۆ شەممە،محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا دڵنیاكردەوە كە عێراق هەموو هەنگاوێكی پێویست لە بەرژەوەندی نیشتمانی خۆیدا دەنێت.

‏نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی،ئەمڕۆ شەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی فەرەنسا"ـەوە ئیمانوێل ماکرۆن پێگەیشت و تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، جگە لە تاوتوێ کردنی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان.

‏بەگوێرەی بەیاننامەکە سودانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەت کرد سەبارەت بە بانگهێشتی کۆنفرانسی ناوچەیی لە بەغداد بۆ تاوتوێکردنی پرسە ناوچەییەکان، و جەختی لە گرنگی سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی ماکرۆن بۆ بەغداد کردەوە،  هەروەها پێزانینی عێراقی بۆ هەڵوێستی پرەنسیپی فەرەنسا سەبارەت بە پرسی فەڵەستین نوێ کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێشێلکارییانەی لە ناوچەکانی فەڵەستین ئەنجامدراون، نوێنەرایەتی پێشینەیەکی مەترسیدار دەکات، و بارودۆخی نێودەوڵەتی زیاتر ئاڵۆزتر دەکات و سیستەمی جیهانی ئێستا ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکی ڕاستەقینە دەکاتەوە.

‏ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق گرنگی بە گەشەپێدانی ئابووری دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی بنیاتنەری لە ناوچەکەدا و هۆشداری دا لە مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات، و جەختی لە ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ کارکردن لەگەڵ فەرەنسا و هاوبەشەکانی دیکە لەوانەش کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەت یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ ئەوەی نەخلیسکێتە ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ و عێراق هەنگاوی پێویست لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی دەگرێتەبەر، بۆ خزمەتکردنی ئامانجی ڕێگری کردن لە شەڕ لە ڕێگەی وتوێژەوە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان.

‏لە لای خۆیەوە سەرۆک ماکرۆن ئاستی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵاتەکەی بەرز نرخاند، جەختی لە شانازیی فەرەنسا بە پەیوەندیە قووڵە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و خواستی بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی عێراق، هەروەها تاوتوێی سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ بەغدا کرا و هیوای خۆی دەربڕی کە سەردانەکە بگاتە ئامانجە پراکتیکییەکانی خۆی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 21917
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 142201
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 118738
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 120202
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 120502
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 119872
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 132248
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 133863
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 135051
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 136373
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 53310
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 131065
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 56123
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 123507
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 55407
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 135452
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 54931
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 54793