المطلع
عاجل

post-image

سودانی خواستی حکومەتی دەربڕی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان کۆمپانیا میسرییەکان عێراقیەکان


15:46 عێراق
2024-03-06
37

محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ چوارشەممە، خواستی حکومەتی دەربڕی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان کۆمپانیا میسرییەکان و کەرتە جیاجیاکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی لە عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیڵندراوێکدا بڵاویکردەوە:- محەمەد شەیاع سودانىسەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە شاندێک کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک بازرگان و ئابووریناس و کەرتی تایبەت و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا میسرییەکان لە کەرتە جیاوازەکان.

ئاماژەی بەوەکرد,, سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران خواستی حکومەتی دەربڕی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان کۆمپانیا میسرییەکان و کەرتە جیاجیاکانی وەبەرهێنان و پیشەسازی لە عێراق، جگە لە پتەوکردنی هاوبەشی و ئاڵوگۆڕ لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراقدا و جەختیشی کردەوە لە بەردەوامی پشتیوانیکردنی چاکسازییە دارایی و بانکییەکان بۆ باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست.

سودانی ستایشی ئەزموونی کۆمپانیا میسرییەکان و سەرکەوتنیانی کرد لە کەرتەکانی نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی خانووبەرە و پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان و جەختی لە گرنگی ئەو دەرفەتانە کردەوە کە لەبەردەستیاندایە بۆ کارکردن لە کەرتی دەرمانسازی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا، سودانی ڕوونیکردەوە کە ڕێبازی بەرنامەی حکومەت بەشێوەیەکی کاریگەر پەرەپێدانی پیشەسازی و وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە عێراقدا دەگرێتەبەر و پاکێجێک لە ڕێوشوێنەکان جێبەجێکراون کە هاندەری کرداری بە کەرتی پیشەسازی بەخشییەوە و نزیکەی 40 داواکاری پێشکەشکراون بۆ دامەزراندنی کارگەی دەرمانسازی ناوخۆیی.

هەروەها ئاماژەی بە قۆناغی دووەمی شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون کرد و پێویستییەکی زۆریان هەیە بۆ دامەزراندنی کارگە بۆ کەرەستەی بیناسازی، جگە لە بەردەوام بوون لە تەواوکردنی شاری نیشتەجێبوونی بەسمایە، کە دەرفەتی بەڵێنبەخشن لەبەردرم کۆمپانیا میسرییەکان کە بە ئەم چالاکییە ناسراون لەسەر ئاستی جیهان.

لە لای خۆیانەوە، بازرگانە میسرییەکان خواستی کردارییان دەربڕی بۆ هاتنە ناو بازاڕی عێراق و هاوکاریکردن لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراقدا یان لەگەڵ پلانەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی ژێرخان و جەختیان لەوە کردەوە کە عێراق بووەتە ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانان و کردنەوەی بواری نوێی هاریکاری و هاوبەشی و دابینکردنی دەرفەتی زیاتر و باشترکردنی پەیوەندی و گەشەپێدانی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی برادا.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

تۆپخانەی سوپای تورکیا لەنزیک ناوەندی شارۆچکەی دێرەلوک لە پارێزگای دهۆک كەوتەوە

تۆپخانەی سوپای تورکیا لەنزیک ناوەندی شارۆچکەی دێرەلوک لە پارێزگای دهۆک كەوتەوە

2024-06-29 23:01 0
فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکات

فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی لەشکرکێشی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکات

2024-06-29 22:10 3
لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغداد کرا

لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغداد کرا

2024-06-29 16:58 7
گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئەنجامەکانی بەرایی ئاشکرا کرا

گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئەنجامەکانی بەرایی ئاشکرا کرا

2024-06-29 14:50 7
ماوەی چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی بەبێ بڕیاری دادوەری لە ئامێدی دەستگیرکراوە

ماوەی چوار ڕۆژە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد شامکی بەبێ بڕیاری دادوەری لە ئامێدی دەستگیرکراوە

2024-06-29 13:58 19
هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی هەڵوێست لەبارەی هێرشەکانی تورکیا دەردەبڕێت "پارتی هاوکارە"

هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی هەڵوێست لەبارەی هێرشەکانی تورکیا دەردەبڕێت "پارتی هاوکارە"

2024-06-29 13:15 26
ئەوەس مەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای دیالە لەشاری خانەقین دەستگیرکرا

ئەوەس مەهداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای دیالە لەشاری خانەقین دەستگیرکرا

2024-06-29 12:18 9
ئەنجامەكانی بەرایی و فەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بزانه

ئەنجامەكانی بەرایی و فەرمییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بزانه

2024-06-29 09:42 7
ئەفسەرێکی پلەداری پێشمەرگە لەهەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەفسەرێکی پلەداری پێشمەرگە لەهەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2024-06-29 08:35 22
حكومەتی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ لەمانگی داهاتوو كردە پشووی فەرمی

حكومەتی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژ لەمانگی داهاتوو كردە پشووی فەرمی

2024-06-28 14:09 12
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستیپێکرد و لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دەستیپێکرد و لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

2024-06-28 09:04 15
سەرۆک کۆماری عێراق هەموارى یاساى قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى و گۆڕینى رەگەز پەسەندکرد

سەرۆک کۆماری عێراق هەموارى یاساى قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى و گۆڕینى رەگەز پەسەندکرد

2024-06-27 19:06 33
کۆڵبەرێک بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەلایەن دادگای شۆڕش سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەپێنرا

کۆڵبەرێک بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەلایەن دادگای شۆڕش سزای لەسێدارەدانی بەسەر سەپێنرا

2024-06-27 14:47 30
لەشاری هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوەوە خۆپشاندان ئەنجامدرا

لەشاری هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوەوە خۆپشاندان ئەنجامدرا

2024-06-27 13:38 36
بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئێران چووە حاڵەتی ئامەدباشی

بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کۆتاییهات و ئێران چووە حاڵەتی ئامەدباشی

2024-06-27 12:35 29
شاسوار عەبدولواحید: ئەمساڵ ئەگەری کۆتایی هاتنی حوکمڕانی خێزانییە لە هەرێمی کوردستان

شاسوار عەبدولواحید: ئەمساڵ ئەگەری کۆتایی هاتنی حوکمڕانی خێزانییە لە هەرێمی کوردستان

2024-06-27 08:16 34
یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

2024-06-27 08:05 18
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

2024-06-26 13:36 23