سوبحی خەزعلی ده‌رهێنه‌ری عێراقی كۆچی دوایی كرد
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، سوبحی خه‌زعه‌لی كه یه‌ك له ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كانی عێراقه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق لە به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند سوبحی خه‌زعه‌لی.
سوبحی خه‌زعه‌لی له ساڵی 1943 له شارۆكه‌ی قه‌لعه ساڵحی سه‌ربه پارێزگای میسان له باشووری عێراق له دایك بووه، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
خه‌زعه‌لی ده‌رهێنه‌رێكی دیاری ته‌له‌ڤزیۆنی و شانۆیی بووه، جیا له‌وه‌ی مامۆستا بوووه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و هاوكات سه‌رۆكی به‌شی شانۆی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق بوو.
ئه‌وه ده‌رهێنه‌ره له كاره هونه‌رییه‌كانیدا، خاوه‌نی ده‌رهێنانی 22 شانۆگه‌ری بووه، جیاله‌وه‌ی چوار زنجیره درامای بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی عێراق ده‌رهێناوه. بۆیه به یه‌كێك له پێشه‌نگه دیاره‌كانی شانۆی عێراقی هه‌ژمار ده‌كرێت.