زریانە بەهێزەکەی ئیمارات زیانێکی گەورەی هەبووە
ئیمارات له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا له مێژوی هاوچه‌رخی خۆیدا زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارینی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له زۆرێك له ناوچه‌كان، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی بارانبارینه له سه‌ره‌تای تۆماركردنی داتاكانی كه‌شوهه‌وا له ساڵی 1949ه‌وه.
سه‌نته‌ری نیشتمانی كه‌شناسی ئیمارات دوپاتیكرده‌وه، ئه‌و بڕه بارانبارینه‌ی له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا تا كاتژمێر 9:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌سه‌ر وڵات‌دا باریوه، ڕوداوێكی ناوازه‌یه له مێژوی كه‌شوهه‌وای ئیماراتدا له سه‌ره‌تای تۆماركردنی زانیارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه، پێشبینیده‌كرێت له كاتژمێره‌كانی داهاتودا بڕێكی پێوانه‌یی بارانبارین تۆماربكرێت.
سه‌نته‌ره‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، تا ئێستا زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له ناوچه‌ی "خه‌تم ئهلشهكله" تۆماركراوه، كه له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا گه‌یشتوه‌ته 254.8 ملم بارانه، جگه له‌وه‌ش وێستگه‌كانی سه‌نته‌ری نیشتمانی كه‌شناسی بڕێكی زۆر باران له زۆر ناوچه جیاجیاكانی دیكه تۆماركراون.