خولی ئیتاڵیا... یۆڤانتۆس و بۆلۆنیا بە سێ گۆڵ یەکسان بوون
لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئیتاڵیا، بۆلۆنیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.
لە گێمی یەکەم بۆلۆنیا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد بە جۆرێک هەر لەگەڵ دەستپێک و لە خولەکی دوو لەڕێی یاریزان کالافیۆری گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش لە خولەکی 11 کاسترۆ دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد و پاش ئەوەش لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون بەڵام گۆڵی تری لێنەکەوتەوە.
لە گێمی دووەم بۆلۆنیا دووبارە بە بەهێزی دەستپێکردەوە و لە خولەکی 53 کالافۆری دووەم گۆڵی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد، پاش ئەوەش یۆڤانتۆس گەڕانەوە کەشی یارییەکە پاش چەندین هێرش لە خولەکی 76 چیێزا گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، لە خولەکی 83 میلیک بۆ دووەمجار تۆڕی بۆلۆنیای هەژاند و لە خولەکی 84یش یلدیز ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامە بۆلۆنیا خاڵەکانی بوون بە 68 خاڵ و لە پلەی سێیەم دێت، یۆڤانتۆسیش بە هەمان ژمارەی خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.