حکومەتی عێراق پێنج هەزار خوێندکار بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەنێرێتە دەرەوەی وڵات
حکومەتی عێراق پێنج هەزار خوێندکار بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەنێرێتە دەرەوەی وڵات، کە سێ هەزاریان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەبن، خوێندکارانی هەرێمی کوردستانیش لێی سوودمەند دەبن.
لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق ڕۆژی (15ـی ئایاری 2023)، لینکی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند، دەرفەتی خوێندنی بێ بەرامبەر (سکۆلارشیپ) لە دەرەوەی عێراق بۆ پێنج هەزار خوێندکار دەبێت.
ساڵی ڕابردوو 400 دەرفەتی خوێندن ڕاگەیەنرا، ئەمساڵیش خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەتوانن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان داوکاری پێشکەش بکەن.
هاوکات لە چوارچێوەی سەردانەکەی مەحەممەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەی هاوئاهەنگی نێوان عێراق و ئەمەریکا کۆبوونەوە و ڕۆژی (15ـ نیسانی 2024) ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایانگەیاند کە لەو پێنج هەزار خوێندکارەی لە عێراقەوە بۆ خوێندن ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن، سێ هەزاریان دەنێردرێنە ئەمەریکا.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خوێندکارانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن لە دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر لە دەرەوەی وڵات سوودمەند ببن گەر مەرج و ڕێنماییەکانیان تێدابێت، تاوەکو ئێستاش 48 قوتابی سوومەندبوون.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئەم بەستەرەی خوارەوە کیلک بکە:
https://hced.ur.gov.iq/?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTAAAR2-ixKnxr8dFTjTSK6XnIbzFbn3eWltNaUmM9AdQvykYIRLhuBOz6wI3ao_aem_AR-5oMBAEfsr2QGqKImvxBQAdCbOQQrZBPDIEgGSc8OWYlmowynxgj9nu_59SAFvHvSBOaUtzpO7T6MuxTjpXlGQ