المطلع
عاجل

post-image

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر كۆبووەوە


22:09 كوردستان
2024-05-26
27

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بەشداری كرد لە رێوڕەسمی كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەرێمی كوردستان و دواتر لەگەڵ ئەحمەد حەسەن حەمادی، ئەمینداری گشتی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی یەك شەمە ( ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەكە لە سەفین دەزەیی و دابان شەدەڵە، بەرپرس و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادەی بوون ، جێگری سەرۆك وەزیران  پیرۆزبایی  كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتیی قەتەری كرد لە هەرێمی كوردستان و بە هەنگاوێكی پێویستی دانا بۆ پتەوكردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەكاندا.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی چۆنییەتی هاندانی وەبەرهێنەرانی قەتەری تا ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان. لەم بارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حكومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە كارئاسانییەك بۆ وەبەرهێنەرانی وڵاتی قەتەر و  رایگەیاند هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا ناوچەیەكی گونجاوە بۆ وەبەرهێنان و هیوای خواست كونسوڵخانەی گشتی قەتەر هاندەربێت بۆ پەرەسەندنی وەبەرهێنانی قەتەر لە هەرێمی كوردستان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی چۆنییەتی پەرەپێدان و بەهێزتركردنی توانا مرۆییەكان كرا لە هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بەوەی كە وڵاتی قەتەر ئەزمونێكی سەركەوتووی هەیە لەم بوارەدا، داوایكرد هاوكار و یارمەتیدەربن لە گواستنەوەی ئەزمونی ئەو وڵاتە بۆ كوردستان.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لەگەڵ ئارین مەسرور بارزانی دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی گەنجێک لە کارەکانی

وێنەیەک لەگەڵ ئارین مەسرور بارزانی دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی گەنجێک لە کارەکانی

2024-06-17 17:45 18
ڕێکخراوەی مانگی سووری تورکی گۆشتی قوربانی بەسەر دانیشتوانی کەرکووک دابەش دەکات

ڕێکخراوەی مانگی سووری تورکی گۆشتی قوربانی بەسەر دانیشتوانی کەرکووک دابەش دەکات

2024-06-17 16:37 22
تەرمی شاخەوانێک لە سنووری قەزای چۆمان دۆزرایەوە

تەرمی شاخەوانێک لە سنووری قەزای چۆمان دۆزرایەوە

2024-06-17 15:23 4
ماوی سێ ڕۆژە ئاگر لە دارستانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەو کۆنترۆڵ نەکراوە

ماوی سێ ڕۆژە ئاگر لە دارستانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەو کۆنترۆڵ نەکراوە

2024-06-17 12:56 17
شیعەکانی عێراق نوێژی جەژنی قوربانیان بەجێ گەیاند

شیعەکانی عێراق نوێژی جەژنی قوربانیان بەجێ گەیاند

2024-06-17 09:41 5
ژووری بازرگانی ئێران بڕی هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

ژووری بازرگانی ئێران بڕی هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

2024-06-16 11:26 39
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی ھاتنی جەژنی قوربان دەکات

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی ھاتنی جەژنی قوربان دەکات

2024-06-16 08:10 16
حاجیەکی تری کوردستان لە کێوی عەرفە لە مەککە گیانی لەدەستدا

حاجیەکی تری کوردستان لە کێوی عەرفە لە مەککە گیانی لەدەستدا

2024-06-16 01:36 21
وەزیری حەجی سعودیە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ ئاشکرا کرد

وەزیری حەجی سعودیە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ ئاشکرا کرد

2024-06-15 19:06 20
ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی عێراق کەمیکردوە بۆ نیوە

ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی عێراق کەمیکردوە بۆ نیوە

2024-06-15 18:21 19
یاریدەدەری پێشووی داواکاری گشتیی ڕژێمی ئێران دوای چەندین ساڵ بەندکردن ئازدکرا

یاریدەدەری پێشووی داواکاری گشتیی ڕژێمی ئێران دوای چەندین ساڵ بەندکردن ئازدکرا

2024-06-15 16:24 16
هەرگیز جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان بۆردوومان ناكرێتەوە

هەرگیز جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان بۆردوومان ناكرێتەوە

2024-06-15 15:02 18
لەسنووری ئیدارەی سۆران ژمارەیەک مین و تەقەمەنی دۆزرانەوە

لەسنووری ئیدارەی سۆران ژمارەیەک مین و تەقەمەنی دۆزرانەوە

2024-06-15 13:31 27
سیریل رامافۆسا بۆ جاری دووەم بووە سەرۆکی ئەفریقای باشوور

سیریل رامافۆسا بۆ جاری دووەم بووە سەرۆکی ئەفریقای باشوور

2024-06-15 12:18 22
زۆرترین هێرشی سوپای توركیا بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆک دەکرێت

زۆرترین هێرشی سوپای توركیا بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆک دەکرێت

2024-06-15 11:23 20
خێزانێكی پێنج كەسی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین خنكان

خێزانێكی پێنج كەسی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین خنكان

2024-06-14 16:07 21
مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم ڕێگە بەهیچ لایەنێک نادات خاکی هەرێم دژ بە ئێران بەکاربێنێت

مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم ڕێگە بەهیچ لایەنێک نادات خاکی هەرێم دژ بە ئێران بەکاربێنێت

2024-06-14 15:57 21
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین بۆردوومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین بۆردوومان دەکەن

2024-06-14 14:53 17