توێژینەوەیەک دەریخستووە کە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر دروستکردنی بیرە هەیە
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر جۆریەتی و بڕی ڕووەکی جەنجەلە کردووە، کە سەرچاوەیەکی سەرەکییە لە بەرهەمهێنانی بیرە لە سەرانسەری ئەوروپادا، توێژەرەکان داوای ڕێوشوێنی بەپەلە یان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە کە بە ترسناک ناویان برد.
توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە، کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی بەرهەمهێنانی جەنجەلە لە سەرانسەری ئەوروپا نیشان دەدات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بەرهەمهێنانی بیرە لە ناوچە ئەوروپییەکان بە ڕێژەی 18٪ کەمیکردووە لە جەنجەلەی نەریتی و لە سەدا 31 لە ترشی تاڵی جەنجەلە کە بە ترشی ئەلفا ناسراوە، کە ماددەیەکی گرنگە بۆ تامی تاڵی بیرە کەمیکردووە.
ڕووەکی جەنجال گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی بیرە، بەتایبەتی بۆ زیادکردنی تامی تاڵی، هەروەها ئاو و ترش، بەگوێرەی ABCNEWS، بەرهەمهێنانی جەنجال بە کوالێتی بەرز سنووردارە بۆ چەند وڵاتێک بەهۆی بەردەستبوونی بارودۆخی کەشوهەوا و ژینگەیی گونجاو.