«تروس شۆت» کە دۆناڵد ترامپ خاوەنداریەتی زیاتر لە حەوتا ملیۆن دۆلاری ژیانی بەرکەوت
تۆڕی کۆمەڵایەتی «تروس شۆت» کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ خاوەنداریەتی، 73 ملیۆن دۆلاری ژیانی بەرکەوت لەو کاتەی کە لە سەرەتای ساڵی 2022 دامەزرا، ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمپانیای Digital World Acquisition Corp، کە کۆمپانیایەکی کڕینی مەبەستی تایبەتە و پلانی هەیە لەگەڵ کۆمپانیای تروس شۆت گرێبەستی کڕینی بەشێک لە کۆمپانیاکە ئەنجام بدات.
دۆناڵد ترامپ لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021دا ئەپی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تروس شۆت-ی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە ئامانجی لەم پلاتفۆرمەیە ڕووبەڕووی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا ببێتەوە وەک ئێکس (تویتەری پێشوو) و فەیسبووک، دوای ئەوەی پێشتر هەژمارەکانی لەلایەن ئەم بەرنامانە داخران.
لە ساڵی 2022دا، تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس شۆت زیانی 50 ملیۆن دۆلاری تۆمارکرد، هەروەها لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 23 ملیۆن دۆلاری لەدەستداوە.