تره‌مپ جارێكی دیكه ڕوبه‌ڕوی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆشكی سپی
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا و كاندیدی كۆماریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ناكات.
دۆناڵد تره‌مپ به ڕۆژنامه‌ی میلواكی جۆرناڵ سه‌نتینێلی راگه‌یاندوه، "ئه‌گه‌ر هه‌مو شتێك دادپه‌روه‌رانه بێت، من به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر نا، ده‌بێت شه‌ڕ بۆ مافه‌كانی وڵات بكه‌یت".
دۆناڵد تره‌مپ ڕوبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌ی توند بۆوه، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌تیكرده‌وه به‌ڵێن بدات ئه‌گه‌ر دۆڕا، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ساڵی 2024 قبوڵ بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دوپاتكرده‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020دا بوه‌ته قوربانی ساخته‌كاری.
تره‌مپ جارێكی دیكه ڕوبه‌ڕوی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆشكی سپی، پێش ئه‌وه‌ی له ساڵانی 2016 و 2020 خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا كاندید بكات.
تره‌مپ ده‌شڵێت، "پێشبینی ده‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان دادپه‌روه‌رانه بن و ئێمه‌ش بیبه‌ینه‌وه، ڕه‌نگه به زۆرینه‌یه‌كی زۆر"، به‌ڵام تره‌مپ خۆی له وه‌ڵامه‌كه‌ی دورخسته‌وه كاتێك گۆڤاری تایم له‌م دواییانه‌دا پرسیاری لێ‌كرد كه ئایا پێشبینی ده‌كات شكسته‌كه‌ی له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ توندوتیژی سیاسی لێبكه‌وێته‌وه.