بەهۆی زۆری ئاو خواردنەوه ئافرەتێکی ئەمریکی گیان لەدەست دەدات
بەهۆی زۆری ئاو خواردنەوه ئافرەتێکی ئەمریکی گیان لەدەست دەدات.
لە رووداوێکی دەگمەندا ژنێكی ئەمەریکی تەمەن 35 ساڵ بەهۆی "ژەهراویبوونی ئاو" كه بە "کەمی سۆدیۆم" ناسراوە، دوای ئەوەی بڕێکی زۆر ئاوی لە ماوەیەکی کورتدا خواردەوە، گیانی لەدەستدا.
ئاشلی سامێرز، ئەو ژنه ئەمەریکییە كه تەمەنی 35 ساڵە و دایکی دوو منداڵە لەگەڵ خێزانەکەی لە کۆتایی هەفتەی رابردوو لە شاری "لەیک فریمان" لە ویلایەتی ئیندیانای ئەمەریکا لە پشوودان بووە، پێش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هەستی بە سەرگێژخواردن و سەرئێشە و نیشانەکانی وشکبوونەوەی لەش کردووە، بۆیە بڕیاریدا تەنها لە ماوەی 20 خولەکدا 4 بوتڵی ئاو بخواتەوە کە هەریەکەیان 500 مل بوو.
لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، ئاشلی بێهۆش بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە و هۆشی نەهاتەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەم ڕووداوە تاڕادەیەک دەگمەن بوو، بەو پێیەی ئالۆک هەروانی، پزیشک دووپاتی کردەوە، کە خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو لە ماوەیەکی کورتدا دەبێتە هۆی سەرخۆشی ئاو، بەو پێیەی گورچیلە ناتوانێت بە خێرایی پێویست رزگاری بێت لە ئاوی زیادە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی سۆدیۆم لە خوێندا.
خۆپاراستن لە سەرخۆشی ئاو بریتییە، لە خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە ئەلکترۆلایتی تێدایە وەک میوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان جگە لە ئاوی سادە، بۆ پاراستنی هاوسەنگی ئاو و سۆدیۆم لە خوێندا.
سەرخۆشی ئاو حاڵەتێکی لەناکاو و سەختە و ئەگەر دەستبەجێ چارەسەر نەکرێت لەوانەیە ببێتە هۆی مردن، چونکە رێژەی سۆدیۆم لە خوێندا بە خێرایی کەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە دەمارەکاندا.