بەرپرسێکی رووسیا: رووسیا وەڵامی هەموو هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەداتەوە کە بکرێتە سەر وڵاتەکە
ئارتور لۆکمانوڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ ئاسایشی زانیاری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، رووسیا وەڵامی هەموو هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەداتەوە کە بکرێتە سەر رووسیا.
لۆکمانوڤ دەڵێت: "ئەمەریکا بە شێوەیەکی چالاک هەڵوێستە شەڕەنگێزيەکانی خۆی لە بەرەی دیپلۆماسی، لە نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەوە بەرەوپێش دەبات".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمەریکا بە شێوەیەک هەوڵدەدات پاساو بۆ بەکارهێنانی هێز لە دژی وڵاتان، بەوەی وەڵامی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دەداتەوە بهێنێتەوە.
دەشڵێت: "واشنتۆن بە ئاسانی تۆمەتی درۆ لە هەر بوارێکدا بێت دەخاتە ڕوو، ئەم سیناریۆیانە جێگەی مەترسین”. ئاشکراشی کرد، واشنتۆن ماوەیەکی زۆرە کار دەکات بۆ پەرەپێدانی شێوازەکانی شەڕی دژی رووسیا، هەروەها ئۆکراينای کردووەتە گۆڕەپانێکی سەرەکیی بۆ هاککەرەکانی کە ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانەی ئەلیکترۆنی دژی رووسیا لەژێر چاودێریی ناتۆدا دەست پێ دەکەن.