بەتۆمەتی هەڵگرتنی مۆری ساختەو بەکار هێنانی بۆ کاری نایاسایی دادگای تاوانەکانی ڕەسافە 15ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند،کە مۆری ساختەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەکانی دیکەی دەوڵەتی بەدەستەوە گیراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە:-دادگای تاوانەکانی ڕەسافە سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند مۆری ساختەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەکانی تری دەوڵەتی پێ گیراوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکەبئاماژەی پێداوە:- هێزە ئەمنیەکان دوای ئەوەی ماڵەکەیان لە شاری بەغدا پشکنیوە دەست بەسەر 150 مۆری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک وەزارەت، لەوانە(ناوخۆ و داد و دارایی و بازرگانی و دەستەی شەهیدان و وەزارەتی دەرەوە و پەروەردە و تەندروستی و ئەمینداری بەغدا و چەند دامەزراوەیەکی تر دەستی بەسەرداگیراوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : بڕیاڕی دەستگیر کردنەکە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 275ی یاسای سزادان دەرکراوە.