به ئاماده‌بونی وه‌زیری دارایی عێراق، وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه‌سروشتییه‌كانی هه‌رێم كۆبونه‌وه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به ئاماده‌بونی وه‌زیری دارایی عێراق و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی گشتی بۆ ئەمساڵی 2024 کرا، لە ژێر رۆشنایی نرخی نەوت و ئەو داهاتانەی پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ئەمساڵدا بەدی بهێنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی بڕی هەناردەکراوی نەوت بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، وه‌زاره‌ته‌كه به سه‌رۆكایه‌تی حەیان عەبدولغەنی، وه‌زیری نه‌وت و ئاماده‌بونی ته‌یف سامی، جێگری سەرۆک وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی و كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه، لە میانی کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی گشتی بۆ ئەمساڵی 2024 کرا، لە ژێر ڕۆشنایی نرخی نەوت و ئەو داهاتانەی پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ئەمساڵدا بەدیبهێنرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وەزیری نەوت جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ تەواوکردنی ئەو خشتانە لە ماوەی بودجەی ئەمساڵدا بە زوترینکات و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران ده‌كرێت بۆ پەسەندکردن، بە لەبەرچاوگرتنی بڕی هەناردەکراوی نەوت بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەروەها پابەندبونی عێراق بەرامبەر بە بەرهەمهێنان کە لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە دیاریکراون.
وەزیری نەوتی عێراق هه‌روه‌ها جەختی لە گرنگی بودجە کردەوە، کە پێویستی بە تەواوکردنی خشتەی خەرجی و داهاتی دارایی هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی نەوت هەوڵی زۆر دەدات بۆ دابینکردن و دەستەبەرکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت، بۆ بەدەستهێنانی داهاتی گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی دارایی بودجە"
هاوكات ته‌یف سامی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق باسی لهوهكردوه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی له خه‌رجی و داهاتدا هه‌بێت.
هاوکات کەمال محه‌مه‌د، وەزیری سامانه سروشتییه‌كانی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی دەربڕی بۆ هاوکاری لە بواری هەناردەکردنی نەوت بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجە پەسەند کراوە.