ئەو خۆراكانەی لە نەخۆشی گورچیلە دەتپارێزێت
كاتێك گورچیلەكان بە هەر هۆكارێك بێت نەخۆش دەكەون و سست دەبن، كاریگەری لەسەر كاركردنی تەواوی ئەندامانی جەستە دروستدەكات، هەربۆیە پێویستە پارێزگاری لێبكەیت و دوربكەویتەوە لە هەر خواردن و خواردنەوەیەك كە زیانی پێبگەیەنێت.
چوار جۆری خۆراك جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت.
1. پەتاتە
سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و B6، هەروەها بێتا كارۆتینی تێدایە، رێژەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت، كە هاوسەنگی سۆدیۆم لە جەستەدا رادەگرێت و رێگری دەكات لەوەی زیان بە گورچیلەكان بگات.
2. سپێناخ
رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین A تێدایە، پارێزگاری لە گورچیلەكان دەكات و یارمەتی باشتر كاركردنیان دەدات.
3. سیر
ئەو ماددە خۆراكییانەی لە پێكهاتەیدا هەیە بۆ گورچیلەكان پێویست و بە تەندروستی دەیانهڵێتەوە.
4. كەلەرم
ڤیتامین K و C لە پێكهاتەیدا هەیە، رێژەیەكی زۆریش لە ریشاڵی تێدایە، بە یەكێك لە تەندروستترین خۆراكەكان دادەنرێت بۆ گورچیلەكان.