ئیسرائیل بەچڕی بۆردۆمانی بۆ سه‌ر شاری ره‌فح له باشوری غه‌ززه دەستپێکرد
سوپای ئیسرائیل هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر شاری ره‌فح له باشوری غه‌ززه ئەنجامدا و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، نزیكه‌ی 30 كه‌س كوژراون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، له ئه‌نجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆسه‌ر شاری ره‌فح لانیكه‌م 28 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بون كه كه‌مپێكی ئاواره‌ی باكوری ڕۆژاوای شاری ره‌فحی كرده ئامانج.
بەپێی زانیاریەکان فڕۆكه‌كانی سوپای ئیسرائیل به زیاتر له هه‌شت موشه‌ك بۆردومانی قورسیان بۆ سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كان ئەنجامداوە.
میدیا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ڕایانگه‌یاندوه، ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و بریندار هێشتا له‌و كه‌مپه‌دان كه له‌لایه‌ن فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج له ڕۆژئاوای ڕه‌فح و تیمه‌كانی ئه‌مبوڵانس و به‌رگری شارستانی ناتوانن بگه‌نه سه‌رجه‌م بریندار و لێقه‌وماوان.
لیژنه‌ی فریاكه‌وتن له پارێزگای ڕه‌فح ڕایگه‌یاندوه، "ده‌یان كوژراو و بریندار له كۆمه‌ڵكوژییه‌كدا هه‌ن كه ئیسرائیل به ئامانجگرتنی خێمه‌ی ئاواره‌كانی له باكوری ڕۆژئاوای ڕه‌فح ده‌ستپێكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئاواره، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێداگری ئیسرائیله له‌سه‌ر درێژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كوشتن و كاولكاری له ڕه‌فح و پێشێلكردنی سه‌رجه‌م داواكاری و بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به پێویستی ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و هێرشنه‌كردنه سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی