المطلع
عاجل

post-image

ئه‌عرەجی: رێگا نادەین خاکی عێراق بەکاربهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک


22:26 عێراق
2024-01-22
26442

ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئه‌عرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جەختیکردەوە کە رێگا نادەن خاکی عێراق بەکاربهێنرێت بۆ هێڕشکردنە سەر هیچ وڵاتێک.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ قاسم ئه‌عرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا، ئیبراهیم گولەن و شاندی یاوەری.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌" لە کۆبوونەوه‌یه‌كدا باس لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی بەردەوامیی شەڕی غەززە و کاردانەوەی مەترسیدارەکانی، هەروەها بەردەوامیی هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە شێوەیەک کە له‌خزمه‌ت ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا بێت.
ئەعرەجی جەختی لە گرنگی گەشەکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بەگوێرەی پرەنسیپی ڕێزگرتنی یەکترله‌ سەروەری هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌دەتوانرێت هەموو کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە چارەسەربکرێن، ئه‌گه‌ر نیازه‌كان پاك بن، وجەخت لەسەر پێویستی دروستکردنی سیستەمێکی ئەمنی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا كرده‌وه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی و هەواڵگری، وبەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر و دوورکەوتنەوە لە قەیرانەکان.
لە درێژەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌" سەبارەت بە شەڕی غەززە، ئەعرەجی ڕوونیکردەوە کەفراوانکردنی بازنەی شەڕ ڕەنگە ناوچەکە و هەموو جیهان ڕابکێشێتە ناو ململانێیەکەوە کە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان تێکبدات.
هه‌روه‌ها وتی: عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بکرێتە خاڵی دەستپێک بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک، هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی چەندین جار جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندی باش و دراوسێیەتی و ڕێزگرتن لە سەروەری نێوان عێراق و دراوسێکان ، و ڕێگە نەدان بە تێکچوونی پەیوەندییەکان كردوته‌وه‌.
له‌لای خۆیه‌وه‌ گولەن جەختكرد کە وڵاتەکەی هەروەک چۆن سەیری یەکپارچەیی خاک و سەروەری توركیا ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌یری یه‌كپارچه‌ی خاك وسه‌روه‌ری عێراقیش دەکات، وتی" ئاسایشی عێراق و تورکیا یەکە، هه‌روه‌ها گولەن پشتگیری تورکیای بۆ عێراق لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن به‌مرۆڤ دەربڕی،له‌گه‌ڵ پرسی هاوكاریكردن له‌بواری ئاو له‌رێگای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و روونیكرده‌وه‌ كه‌هه‌بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكاران زیان به‌ئاسایش وسه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌ێنن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵییان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ واژۆکرد

2026-06-18 12:11 16733
سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێدەگات

2026-04-18 10:07 136555
بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

بافڵ تاڵەبانی: کردنەوەی گەرووی هورمز هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە

2026-04-18 10:02 112520
تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

تره‌مپ: ره‌نگه‌ ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كه‌مه‌وه‌

2026-04-18 10:01 115140
قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

قاڵیباف: هەرچی ترەمپ دەیڵێت درۆیە

2026-04-18 09:58 115156
سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەیەک: مالیکی سودانی تێدەپەڕێنێت و لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران نزیک دەبێتەوە

2026-04-18 09:57 114426
نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

نهێنیەکانی پشت مردنی دوایین دڕندەکانی سەدام حەبووش تکریتی لە هەولێر

2026-04-09 18:12 126667
هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرێم بڕی ٤٣ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ڕادەستی بەغدا کرد

2026-04-09 00:31 127802
سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

سودانی بۆ ماكرۆن: بكه‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی نزیك هه‌ولێر ده‌ستگیركراون كه‌ ئه‌فسه‌ره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تیادا كوژرا

2026-04-09 00:29 128747
عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

عێراق: له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌

2026-04-09 00:28 130603
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ندكرد؛ پێنج ئه‌ندامیان كوردن

2026-04-09 00:26 52333
تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

تره‌مپ: لوبنان به‌شێك نییه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران

2026-04-09 00:25 125951
حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

حکومەتی عێراق بەتوندی ئیدانه‌ی هێرشەکانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات

2026-04-09 00:22 54816
سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

سوپای پاسداران: هێرشه‌كانی سه‌ر لوبنان رانه‌گیرێن، وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

2026-04-09 00:21 121900
پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

پزیشكیان: ئاگربه‌ست له‌ لوبنان مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پێشنیاره‌ 10 خاڵییه‌كه‌ی ئێرانه‌

2026-04-09 00:19 54406
مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

مەسرور بارزانی: هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی کوێت لە بەسرە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

2026-04-08 02:12 130128
ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

ترەمپ: لەسەر داوای پاکستان هێرشەکانی سەر ئێران بۆ دوو هەفتە رادەگرم

2026-04-08 02:08 53854
عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 53273