ئه‌عره‌جی: هیچ سه‌ربازێکی بیانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت نه‌بووه
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت هیچ كه‌سێكی بیانی (سه‌ربازی و مه‌ده‌نی) تێدا نه‌بووه و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی فیدراڵدان".
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق له‌هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاندوه: "دوای سه‌ردانی ئه‌و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌ی به‌بڕیاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت، پێكهێنرابوون ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه هیچ كه‌سێكی بیانیی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت بوونیان نییه و نه‌بووه".
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه: "هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی فیدراڵیدان و به‌شێوه‌ی یاسایی و ئاسایی له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه كارده‌كه‌ن".